مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی كارەساتەكانی 9ـی حوزەیران پەیامێكی بڵاوكردەوە

- 6/9/2019 5:45:00 PM 4073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی یادی كارەساتەكانی 9ـی حوزەیران پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،"لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادەنەبون سوكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهیدكران".
لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبون سوكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهیدكران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆماركرد

 

لەو پەیامەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، مەسعود بارزانی دەڵێت،"ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران ڕۆژێكی پڕ لە كارەسات و قوربانیدانە لە مێژوی گەلەكەماندا. لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبون سوكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهیدكران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆماركرد. هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە ساڵی 1985ـدا فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لەو تاوانەدا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و برینداربون".

دوژمن وای مەزندە كردبو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سوتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەستدەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت

 

بارزانی لە پەیامەكەیدا راشیگەیاند،"دوژمن وای مەزندە كردبو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سوتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەستدەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت. بەڵام كارەساتی زێوە بۆ هەمو لایەكی سەلماند كە ئەوەی لە چەك و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی كوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت".

دەقی پەیامەكە:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران ڕۆژێكی پڕ لە كارەسات و قوربانیدانە لە مێژووی گەلەكەماندا. لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهید كران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆمار كرد. هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە ساڵی 1985ـدا فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لەو تاوانەدا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و بریندار بوون.

دوژمن وای مەزندە كردبوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەست دەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت. بەڵام كارەساتی زێوە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەوەی لە چەك و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی كوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت.

هەزاران سڵاو لە شەهیدانی هەردوو كارەساتی 9ـی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی

مسعود بارزانی

9ـی حوزەیرانی 2019


نیشانەکردن :

#مەسعود بارزانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP