بەپەلە

سەرۆک کۆمار کارنامەی ھەردو باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و نیوزلەندای وەرگرت

- 6/9/2019 5:19:00 PM 2745 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و نیوزلەندای وەرگرت.

بەپێی رایگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، "سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، کارنامەی باڵیۆزی نوێی وڵاتی نیوزلەندا خاتو تریدین شیری دوبسن و باڵیۆزی نوێی، ولایەتەیە کگرتووەکانی ئەمریکا، ماسیۆ توله‌ر، لە عێراق وەرگرت.

عێراق خواستیەتی پەرە بە پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ ئەمریكا و نیوزلەندا بدات بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان

 

لەراگەیەندراوەكەدا هاتوە، "سەرۆک بەرھەم ساڵح ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردوو باڵیۆزی نوێ خواست لە جێ بەجێکردنی کارەکانیان، هاوكات خواستی عێراقی دوپاتكرده‌وه‌ له‌ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردو وڵات، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات".


نیشانەکردن :

#سەرۆککۆمارى عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP