بەپەلە

حوسییەکانی یەمەن هێرشدەکەنە سەر سعودیە

- 6/9/2019 1:39:00 PM 5392 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
جارێکی دیکە و لەڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە, حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سعودیە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەمە حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت لەڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی جیزانی سعودیە لەنزیک سنورەکانی یەمەن.
فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێگە و بنکە سەرەکییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردۆتە ئامانج

بەپێی زانیارییەکان، فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان پێگە و بنکە سەرەکییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سعودییەیان لەناو فرۆکەخانەکە کردۆتە ئامانج.

هاوکات، تەلەفزیۆنی مەسیرەی سەربە حوسییەکان بڵاویکردەوە کە چەند جارێک فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان بەکارهێناوە و بەشێوەیەکی رۆێکوپێک ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.

تا ئێستا حکومەتی سعودیە هەواڵەکەی پشتڕاستنەکردۆتەوە و شاهیدحاڵەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێرشی ئاسمانی بەردەوام لەو ناوچەیە هەیە.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP