ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 6/9/2019 8:52:00 AM 32027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگ ئازاری رابردو دەستپێدەکاتەوە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ  یەكشەممە  موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربو موچەی وەزارەتی دارایی دابەشبکرێت، بەڵام بۆ دوشەممە دواخرا.

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەکات کە بڕەکەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP