سعودیە: ئۆپێک نزیکبوەتەوە لە رێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت

- 6/8/2019 2:48:00 PM 1420 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند ئۆپێک نزیکبوەتەوە لە راگەیاندنی رێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەم مانگەدا.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، خالد ئەل فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند ئۆپێک نزیکبوەتەوە لە راگەیاندنی رێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەم مانگەدا.

رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت ( ئۆپێک) و روسیاو ژمارەیەک وڵاتی دیکەی نائەندام لەرێکخراوەکە رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا تا کۆتایی مانگی حوزەیران.
ئێستا کێشەکە ئەو وڵاتانەیە کە ئەندام نین

لەمبارەیەوە وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام رازین بەو شێوازی کارکردنەی کە لەسەری رێکەوتین، بەڵکو ئێستا کێشەکە ئەو وڵاتانەیە کە ئەندام نین و لەئێستاشدا لە رێکەوتنێک نزیکبوینەتەوە.
سعودیە پابەند دەبێت بە رێکەوتنەکە و بڕی بەرکەوتەی هەناردەکردنی نەوتی خۆیان کەمدەکاتەوە

وەزیری وزەی سعودیە هیواشی خواست کە بڕیارێکی ئاسان بێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە تا ئێستا سەرنج و تێبینییان هەیە، سعودیەش بەشی خۆی پابەند دەبێت بە رێکەوتنەکە و ئەوەی بڕی بەرکەوتەی هەناردەکردنی نەوتی خۆیان کەمدەکەنەوە. 

رونیشیکردەوە کە بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەماوەی چەند مانگی رابردودا بەهۆی فشارەکانی دەرەوەی ئۆپێک بوە، ئەوەی پێویست بوە تا ئێستا ئۆپێک هەنگاوی بۆ نەناوە.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP