پوتین: سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر هواوی سەردەکێشێت بۆ شەڕێکی راستەقینە

- 6/8/2019 1:20:00 PM 4495 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند تاکتیک و سیاسەتی ئەمریکا لەو کەمپینەی کە دژی کۆمپانیای هواوی دەستیپێکردوە سەردەکێشێت بۆ شەڕی بازرگانی و پاشان شەڕی راستەقینە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی رایگەیاند تاکتیک و سیاسەتی ئەمریکا لەو کەمپینەی کە دژی کۆمپانیای هواوی دەستیپێکردوە سەردەکێشێت بۆ شەڕی بازرگانی و پاشان شەڕی راستەقینە.
ئەم سیاسەتەی ئەمریکا لەوپەڕی لەخۆبایبونەوەیە و هەمو سنورەکانی بەزاندوە

پێشتر سەرۆکی روسیا لێدوانی توندتری دژبە سیاسەتی ئەمریکا داوە و پاش رێگرتن لە بۆڕی گازی روسیا ئەوروپا رایگەیاند " ئەم سیاسەتەی ئەمریکا لەوپەڕی لەخۆبایبونەوەیە و هەمو سنورەکانی بەزاندوە".

ماوەی چەند رۆژێکە ئەمریکا وەک فشارێک بۆسەر ئابوری چین، هەڵمەتێکی بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هیواوی وەک گەورەترین تۆڕی پەیوەندی جیهانی دەستپێکردوە.
ئێستا لەڕێگای چاوسورکردنەوە و بەکارهێنانی هێزەوە رکابەرەکانیان لەبازاڕەکان دوردەخەنەوە و ناشیرینیان دەکەن

پوتین رەخنەی توندی لەوڵاتانی خاوەن بازاڕی ئازاد لە رۆژئاوا گرت بەوەی پێشتر پشتگیری بازاڕی ئازادیان کردوە، بەڵام ئێستا لەڕێگای چاوسورکردنەوە و بەکارهێنانی هێزەوە رکابەرەکانیان لەبازاڕەکان دوردەخەنەوە و ناشیرینیان دەکەن.

لای خۆشییەوە خۆ جینپین سەرۆکی چین داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بازاڕی ئازاد و فرەڕەهەندی بازاڕ بپارێزن و وتیشی کە پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوان نێوان ئەمریکا و چین باوەڕپێنەکراوبو.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP