ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رونکردنەوەیەکی لەبارەی نرخی بەنزین بڵاوکردەوە

- 6/8/2019 10:36:00 AM 24491 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رونکردنەوەیەکی لەبارەی نرخی بەنزین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەك بڕیار لە ھەرزان كردنی نرخی بەنزین لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر نەدراوە.

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە زاری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وەك تانەدا بڵاوكراوەتەوە "نرخی بەنزین دەكەمە 450 دینار بۆ ھەر لیترێك"، بە ھیچ شێوەیەك ئەو بڕیارە لە ئەنجوومەنی پارێزگا نەدراوە، بەڵكو لە كۆبونەوەیەكی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەن پرسی گرانبونی نرخی بەنزین باسی لێوەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، "ھەست بەو ناداد پەروەریەی عەبادی لە پارێزگای ھەولێر كراوە لە روی گرانی نرخی بەنزین، بۆیە بە ئەركی خۆمان ھەڵساین كە نوسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا، بۆ وەرگرتنەوەی مافی زەوتكراوی خەڵكی ھەولێری پایتەخت و كوردستان بە گشتی كە لەلایەن عەبادی زەوتكرابو، ھاوشێوەی موچە و بودجەی ھەرێم".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP