هەفتەی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەستپێدەکات

- 6/7/2019 9:54:00 PM 185155 جار خوێندراوەتەوە

خەدان-

وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە و، بڕیارە دوشەمە رێکەوتی 10 ی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار بکرێت.

به‌پێى خشته‌یه‌ک موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان له‌رۆژى دووشه‌ممه‌ ده‌ستپیده‌کات و ٢٤ ى حوزه‌یران کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه‌ىمانگى ئازاری 2019 ده‌هێندرێت، بەوپێیەش یەکەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستی دەبێت .

وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ پشت دەبەستێت به‌ 453 ملیار دینار که‌ له‌به‌غداوه‌ مانگانه‌ بۆى ره‌وانه‌ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ برى 22 ملیار دینارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ برى 378 ملیار دینارى سامانه‌ سروشتیه‌کان که‌ له‌داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌خرێته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایى

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌ بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى یه‌ک ملیۆن و 249 هه‌زار فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین مانگانه‌ پێویستیان به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌ 

خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ :
ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ 10/ 6/ 2019؛ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 11/ 6 / 2019؛ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 12/ 6 / 2019؛ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، که‌سوکاری شه‌هیدان، زیندانیه‌ سیاسیه‌کان

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 13/ 6 / 2019؛ وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و داد ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان

ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 16/ 6 / 2019؛ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ 17/ 6 / 2019؛ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سامانه‌ سروشتیه‌کان و ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم
ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 18/ 6 / 2019؛ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش، هێزه‌کانی زێره‌ڤانى و  به‌رگریی فریاکه‌وتن
 
ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ 19/ 6/ 2019؛ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و کشتوکاڵ و کاره‌باو پلاندانان و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایى 

هه‌روه‌ها ده‌سته‌کانی (مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاکى، ژینگه‌، ناوچه‌کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 20/ 6/ 2019؛ وه‌زاره‌ته‌کانی پیشه‌سازی و بازرگانی و رۆشنبیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى (هه‌رێم، په‌رله‌مان، حکومه‌ت)

ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ به‌رورى 23/ 6/ 2019؛ خانه‌نشینانی سه‌ربازی

ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ 24/ 6/ 2019؛ خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP