بەپەلە

موسڵ؛ هەزاران دۆنم زەوی سوتا

- 6/7/2019 7:41:00 PM 3800 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ناحیەی ڕەبیعە ی پارێزگای موسڵ هەزاران دۆنم زەوی سوتا،جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقیش سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە بە بەرپرس دەزانێت.

"حکومەتی عێراق بەهەر سێ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسن بەرامبەر بە پاراستن و کۆنتۆڵکردنی دۆخی ئاگرکەوتنەوەکەی موسڵ" ئەوەش بەپێی بەیاننامەی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوەی پێویست بەردەست نیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دۆخێکی لەم شێوەیە.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ وتیشی " کەوتنەوەی ئاگری لەم شێوەیە مەترسی دروستدەکات لەسەر ئاسایشی خۆراک لە عێراق وە کاریگەری لەسەر دۆخی کوشتوکاڵی و ئابوری جوتیار و خەڵکی ناوچەکەش دادەنێت"

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر کەوتنەوە هەزاران هێکتار زەوی کشتوکاڵی چەند شارێکی عێراق و هەرێمی کوردستان گرتوەتەوە و هەندێک بە دەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەندێکی تریش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بە هۆکار دەزانن


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP