ئاماژەكانی توشبون بە "ڤایرۆسی هەژاری

- 6/7/2019 6:17:00 PM 8111 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە رادەبەدەر شت كڕین و خواستێكی زۆر لەسەر بە قیست كڕینی كاڵا لە لایەن هەندێك كەسەوە هەڵەی خۆیان نیە، هۆرمۆنی (كۆرتیزۆڵ) كە بە هۆرمۆنی فشار ناسراوە، بەرپرسە لە پرۆسەی بڕیاردان.

بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ یادەوەری لاوازدەكات و تەركیز كەمدەكاتەوە كاردەكاتە سەر كەمكردنەوەی جڵەوگیری خود، ئەو كاریگەریانە لە كاتی بێخەویشدا بە هەمان شێوەیە. 

بەپێی زانستی دەرونناسی،  هەستكردن بە هەژاری، هەمان كاریگەری بەرزبونەوەی ئاستی كۆرتیزۆڵ و بێخەوی لە مرۆڤدا دروستدەكات، بەپێی شارەزایانی بواری دەرونی، هەندێك نیشانە هەڵسوكەوتی ناتەندروست بەرامبەر پارە  دەردەخات.


هەمان رەفتاری دایك و باوكت دوبارە دەكەیتەوە

هەمومان وشە و دەربڕینەكانی دایك و باوك كاریگەریەكی بەرچاو لەسەر منداڵەكانیان دروستدەكات، بەشێك لە بۆچونەكانمان پەیوەندی بە دەربڕین و رەفتارەكانی دایك و باوكمانەوە هەیە كە لە نەستدا خەزن بوە و كاریگەری لەسەر چۆنیەتی بەئەنجامگەیاندنی كارەكانمان و شێوازی ژیانمان دروستدەكات.
دانانی سنورێكی لەرادە بەدەر و بێبەشكردن لە تەمەنی منداڵیدا، دەبێتە هۆی هەستكردن بە فشار، ئەو جۆرە منداڵانە لە تەمەنەكانی داهاتویاندا كارە سادەكان بە سەختی دەبینن و هیچ هۆكارێكیان بۆ هاندان نیە.

بایەخ بە "قسەی خەڵك" دەدەیت