كرملین بۆ بریتانیا: هەڵوێستمان ناگۆڕین

- 6/7/2019 2:42:00 PM 3084 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆشكی كرملین وەڵامی لێدوانەكەی دوێنێی وتەبێژەكەی سەرۆكوەزیرانی بریتانیای دایەوە و رایگەیاند "مۆسكۆ هەڵوێستەكانی بەرامبەر بریتانیا ناگۆڕێت".
بریتانیا بەرپرسیارە لە زیانگەیاندن بە پەیوەندیەكانی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە

 

دێمتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی كرملین لە وەڵامی وتەكانی وتەبێژەكەی تێرێزا مەی، سەرۆكوەزیرانی بریتانیادا، لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "بریتانیا بەرپرسیارە لە زیانگەیاندن بە پەیوەندیەكانی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە".

لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا مۆسكۆ هەڵوێستەكانی خۆی ناگۆڕێت، چونكە روسیا دەخوازێت پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەردولا بێت و بەرژەوەندیەكانی یەكدی لەبەرچاوبگیرێت

 

ئاماژەی بەوەشكرد "لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا مۆسكۆ هەڵوێستەكانی خۆی ناگۆڕێت، چونكە روسیا دەخوازێت پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەردولا بێت و بەرژەوەندیەكانی یەكدی لەبەرچاوبگیرێت".

دوێنێ پێنجشەممە، وتەبێژی تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بریتنیا لە لێداونێكیدا وتی "گەر روسیا هەڵوێستەكانی بگۆڕێت، دەكرێت پەیوەندیەكانی نێوان بریتانیا و ئەو وڵاتە باشتربێت".

ئەو وتانەی بریتانیا دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدوانەكەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا هات، كە رایگەیاند "ئێستا كاتی ئەوە هاتوە لاپەڕەی پەیوەندیە سەختەكان هەڵبدەینەوە".  


نیشانەکردن :

#روسیا #به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP