نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوە بەخۆوە دەبینێت

- 6/7/2019 8:30:00 AM 3181 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بە خۆیەوە تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 62 دۆلار و 59 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 53 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 60 دۆلار و 83 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 51 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
بەبڕوای شارەزایانی ئابوری و بازرگانی، بەشێك لە هۆكارەكانی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانكاری خواست لەسەر ئەو بەرهەمە، سەرەڕای ئەوەی جەنگی ساردی نێوان هەریەك لە چین و ویلایەتە یەكگرتوەكان كاریگەری راستەوخۆی دروستكردوە، هاوكات سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنانە نەوتیەكانی فەنزوێلا كە یەكێكە لە گەورە وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر نرخەكانی نەوت هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP