عێراق؛ هەڵمەتی داخستنی سەنتەرەكانی جوانكاری و مەساج دەستپێدەكات

- 6/6/2019 1:49:00 PM 8890 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شاری بەغداد، هەڵمەتی داخستنی سەرجەم سەنتەرەكانی جوانكاری و مەساج كە مۆڵەتی رەسمیان نییە دەستیپێكرد.

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە، كە هێزێكی هاوبەش لە نێوان، دەزگای پشكنین لە وەزارەتی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆ، هەڵمەتی داخستنی سەرجەم سەنتەرەكانی جوانكاری و مەساج كە مۆڵەتی رەسمیان نییە دەستیپێكردوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە تاكو ئێستا حەوت سەنتەر لە ناوچە جیاوازەكانی شاری بەغداد داخراون، بڕیاریشە هەڵمەتەكە بەردەوام بێت و لە چەند رۆژی داهاتودا هەڵمەتەكە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق جێبەجێ بكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP