کۆمپانیای یوتیوب: چیتر رێگە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی رەگەز پەرستی و نەژاد پەرستی نادەین

- 6/5/2019 9:58:00 PM 3482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای یوتوب بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی ئەو گرت ڤیدۆیانەی کە هانی بیرۆکەی "نازی"دەدات دەڵێت" چیتر رێگا بە بڵاوبونەوەی ئەو بابەتانە نادەین کە رودانی" کارەساتی هۆلۆکۆست" رەتدەداتەوە.

ئەو بڕیارەی کۆمپانیاکە دوائی ئەوە هات کە لەم ساڵانەی رابردودا رەخنەی توند لە دەستەی بەڕێوەبەران ئەو کۆمپانیایە دەگیرێت بەهۆی بڵاوبونەوەی بابەتی"فاشیزم"ی و بیردۆزی پلانگێری لە پیگەی ئەو کۆمپانیایەوە.

دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە، کە لە ئێستادا لەلایەن گەورە کۆمپانیای گوگڵ-ەوە سەرپەرشتی دەکرێت ئەمرۆ رایانگەیاند" چیتر رێگە بە بڵاوبونەوەی بابەتی رەگەز پەرستی ئاینی، نەژادی، جیاکاری و رەتدانەوەی روداوە مێژویە تراجیدیاکان نادەین".

یوتیوب ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەتە بە پەخشکردن و دانانی ڤیدیۆ لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە، بە یەکێک لە بەرهەمەکانی گوگڵ دادەنرێت دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە ساڵی 2006 کڕدرا، لەئێستادا لە ڕیزی ئەو 10 ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانیکەریان هەیە لە جیهان.

ھۆلۆکۆست لەبنچینەدا وشەیەکی یۆنانیە بەمانای سووتاندن بە فڕن دێت، ھۆلۆکۆست زۆرتر بە کۆمەڵکوژیی جووەکان دێت کە لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لەلایەن پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، گەرچی ڕای جیاواز ھەن کە ئەمە تەنیا جولەکەکان ناگرێتەوە بەڵکو کەسانی دیکەش دەگرێتەوە وەک پەکەوتە و نەخۆشەکان و زیندانییە سیاسییەکان کە بەدیل گیرابون واتە هێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت وکۆمۆنیستەکان و قەرەج و هیندییە سوورەکان و هاوڕەگەزخوازەکان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP