بەڤیدیۆ..قاسم سولەیمانی بۆ پەیامنێرێک: کە چویت بۆ خوازبێنی دێم لەگەڵت

- 6/5/2019 9:09:00 PM 52598 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە پەیامنێری یەکێک لە دەزگا میدیایەکانی ولاتەکە دەڵێت" ئەگەر چویتە خوازبێنی کچێک، لەگەڵت دێم بۆ داخوازی ".

ئەمرۆ لە کاتی ئاراستە کردنی چەند پرسیارێکدا لەلایەن پەیامنێری یەکێک لە دەزگا میدیایەکانی ئێران لە قاسم سولەیمانی، ناوبراو بە پەیامنێرەکە دەڵێت" هەرکاتێک هاوسەرگیرت ئەنجامدا، بەخۆشحاڵیەوە وەڵامی پرسیارەکانت دەدەمەوە".

پەیامنێرەکە لە وەڵامدا دەڵێت" رێکنەکەوت حاجی ئاغا"، " بۆچی، سەیری هەمو تاڵەکانی قژت سپی بوە" سولەیمان لە وەلامدا وادەڵێت.

دوای ئەوەی پەیامنێرەکە دەڵێت"دەترسم بچمە خوازبێنی کەسێک و رەتم باتەوە" سولەیمانی دەڵێت " بێخەمبە، هەر کاتێک چویتە خوازبێنی من دێم لەگەڵت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP