هەواڵی ئەمڕۆ

چین راهێنان بە منداڵان دەکات بۆ ئەوەی بیانێرێتە سەر هەسارەی مەریخ

- 6/5/2019 5:57:00 PM 2213 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای سی-سپەیسی چینی تایبەت بە پرۆژەی ئاسمانی و پشکنینی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر،  پلانێکی جیاوازی ئاشکرا کرد و رایگەیاند"راهێنان بە منداڵان دەکات بۆ ناردنیان بۆ سەر هەسارەی مەریخ".

لەو بارەیەوە بای فان، دامەزرێنەری سی-سپەیس رایگەیاندوە"شوێنی راهێنانەکان لە سەر روی مەریخ نابێت، بەڵکو لە شوێنێکی سەر زەوی دەبێت کە هاوشێوەی مەریخە".

ئاماژە بەوەشدراوە را‌هێنانەکان لەو چوارچێوەیەدا دەبێت کە دەستیان بەو سەرچاوانە نەگات کە لەسەر زەوی بونیان هەیە، تا بەتەواوی رایان بهێنن بۆ ژیان لەسەر هەسارە سورەکە.
 
ئەو پرۆژەیە بەشێکە لە پلانێکی کۆمپانیاکە، کە بە نیازە ساڵی داهاتو چەند کەشتیەکی ئاسمانی رەوانەی بۆشای بکات و لەسەر مەریخ بنیشێتەوە، بەو پێیەی کەشتیوانە ئاسمنایەکان ناچار دەبن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر روی مەریخ بمێنەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و هێنانەوەی نمونەی خۆڵ و کانزای هەسارەکە بۆ سەر زەوی و لێکۆلینەوە لە نمونەکان.

Image result for CHINA IS SENDING TEENS TO A SIMULATED MARS COLONY

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP