حەكیم هۆشداری لە تەقینەوەی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات

- 6/5/2019 1:46:00 PM 12757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی لەبارەی ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هۆشداریدا و رایگەیاند "تەقینەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دو حكومەتە هەڕەشەیە بۆ سەر یەكپارچەیی عێراق".

پێویسته‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێـت


عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەمە لە وتاری رۆژی جەژندا داوایكرد "بە مەبەستی رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند بڕگەكانی دەستور كارابكرێتەوە و بە شێوەیەكی دەستوری و دادپەروەرانە لەگەڵ دۆسیەی نەوت و ناوچە كێشەلەسەرەكان مامەڵە بكرێت".

له‌ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌

 

حەكیم ئاماژەی بە گرنگی چارەسەركردنی ناكۆكی و دۆسیە هەلپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد و رایگەیاند "لە ئەگەری تەقینەوەی ناكۆكیەكانی نێوان ئەو دوو لایەنەدا یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەوێتە مەترسیەوە".

هاوكات وتیشی "پێویستە ئەو بابەتە پشتگوێنەخرێت، چونكە كۆمەڵێك بابەتی هەستیار لەخۆدەگرێت و ئەگەری ئەوە هەیە لە هەر كات و ساتێكدا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بتەقێتەوە و مەترسی بۆ سەر یەكبونی وڵات و سەقامگیری ناوچەكە دروستبكات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP