کۆمپانیای تێسلا بزوێنەری موشەک بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دادەنێت

- 6/3/2019 6:29:00 PM 4423 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیلەن مەسک، بەڕێوەبوەبەری گشتی کۆمپانیای تێسلا تایبەت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی رایدەگەیەنێت، بە نیازن بۆ ئۆتۆمبێلە نوێەکانیان بزوێنەری موشەکی ئاسمانی دابنێن.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کۆمپانیای تێسلا تەنها جێگای دو کەسی دەبێت و بڕیارە 2020 بچێتە بازارەکانی جیهانەوە.

تێسلا مۆتۆرز، کۆمپانیایەکی ئەمریکییە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، کۆگای وزە و پانێڵی وزەی خۆر کە لە پالۆ ئاڵتۆ لە کالیفۆرنیا دامەزراوە، لە 2003 کۆمپانیاکەیان دامەزراندوە. 

ئیلەن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە  ڕایگەیاندوە،  تێسلا کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی و دروستکەری ئۆتۆمۆبیلە بە سەربەخۆ کاردەکات، لە داهاتودا  نرخی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی ھەرزان دەکات بۆ گشت بەکارھێنەران، ناوی کۆمپانیاکە وەرگیراوە لە ناوی ئەندازیاریی کارەبای و فیزیکزان، نیکۆلا تێسلا لەسەر پێشنیاری ھەردو دامەزرێنەری کۆمپانیا مارتن ئیبێرھارد و مارک تارپێننینگ.

مۆدێلی ئێسی کۆمپانیای تێسلا پڕ فرۆشترینی  ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکانی جیھان بو لە 2015 و 2016، کە فرۆشی لە جیھان گەیشت بە 200 هەزار  لە ماوەی چارەکی چوارەمی 2017، لە ئەیلولی 2015، کۆمپانیاکە مۆدێلی ئێکسی نمایش کرد، لە کۆسسئۆڤێر و ئێس یو ڤی، لەگەڵ نمایشکردنی مۆدێلی 3 لە تەمووزی 2017 بەرھەمھێنانی تێسلا لە 300 هەزار ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی تێپەڕی لە شوباتی 2018.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP