یەکێتی شەڕی ڕاگەیاندن رادەگرێت

- 6/3/2019 5:00:00 PM 7927 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی لەبارەی شەڕی ڕاگەیاندن بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتوە : یەکێتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆی ئاگادار کردوەتەوە کە پێویستە تەبایی و یەکڕیزی کوردستان بپارێزن و دوربکەونەوە لە وەڵامدانەوەی هێرش و پەلاماری ناڕەوای هێزە و لایەنە سیاسییەکان.

راشیگەیاند، پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان و پارتە سیاسییە جیاوازەکانی کوردستان، ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم بارودۆخە هەستیار و مەترسیدارەی کوردستانی پێدا دەڕوات، وا دەخوازێت گەلەکەشمان ئامادەیی تەواوی هەبێت، بۆ سەرجەم ئەگەرەکان.
یەکێتی هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەیدا بوە
لەڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هاتوە کە؛ یەکێتی هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەیدا بوە، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە.
نایانەوێت وەڵامی ئەو لایەنانە بدەنەوە کە دەیانەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدەن

لەکۆتایشدا یەکێتی دەڵێت، نایانەوێت وەڵامی ئەو لایەنانە بدەنەوە کە دەیانەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدەن و شەڕی ڕاگەیاندن بەرپا بکەن.

ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەنراوەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە:


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP