لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژن رەمەزان دیاریدەکات

- 6/3/2019 8:16:00 AM 190359 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە بۆ بڕیاردان لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە کۆدەبێتەوە.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، "تەنها لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکە پشت بە راو بۆچونی هیچ کەس یان هەر رایەکی تری وڵاتان و دەزگاکانی فەلەک ناسی نابەستێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لیژنەکە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن دەدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP