عادل عەبدولمەهدی حكومەتی هەرێم بە پێشێلكردنی بڕگەكانی یاسای بودجە تۆمەتباردەكات

- 6/2/2019 5:29:00 PM 13814 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك وەزیرانی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە پێشێلكردنی بڕگەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی تۆمەتباركرد و رایگەیاند "تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنانەت یەك بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا نەكردوە".
حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنانەت یەك بەرمیل نەوتی رادەستی حكومەتی ناوەند نەكردوە

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنانەت یەك بەرمیل نەوتی رادەستی حكومەتی ناوەند نەكردوە، كە بەپێی بڕگەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی دەبوایە نەوتی رادەستی بەغدا بكردایە".

ناكۆكی سیاسی بونی هەیە، بەڵام راست نیە ئەو ناكۆكیانە بكەینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سە ئاسایشی كۆمەڵایەتی

 

ئاماژەی بەوەشكرد "ناكۆكی سیاسی بونی هەیە، بەڵام راست نیە ئەو ناكۆكیانە بكەینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سە ئاسایشی كۆمەڵایەتی"، راشیگەیاند حكومەتی ناوەندی موچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نابڕێت".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP