دادگایەکی عێراقی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دو داعشی دیکەی فەرەنسی دەرکرد

- 6/2/2019 1:14:00 PM 1795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دادگایەکی عێراقی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی داعشدا، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دو چەکداری داعشی بەرەگەز فەرەنسی دەرکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەک شەممە دادگایەکی عێراقی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی داعشدا، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دو چەکداری داعشی بەرەگەز فەرەنسی دەرکرد.
لەئێستادا عێراق پرۆسەی دادگایکردنی هەزاران چەکداری دەستگیرکراوی داعشی دەستپێکردوە

لەئێستادا عێراق پرۆسەی دادگایکردنی هەزاران چەکداری دەستگیرکراوی داعشی دەستپێکردوە کە بەشێکی زۆریان بیانین.

هەفتەی رابردوش فەرمانی لەسێدارەدان بۆ حەوت دەستگیرکراوی داعشی بەرەگەز فەرەنسی دەرکرا و فەرەنساش دژی سزای لەسێدارەدان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕی.

داواکارێک لەداگای راسپێردراو دەڵێت " بڕیاری ئەمڕۆی دادگای عێراق بۆ لەسێدارەدانی دو چەکداری دیکەی بەرگەز فەرەنسی ژمارەی فەرەنسییەکان دەگەیەنێتە نۆ چەکدار."
بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارە بەگەز فەرەنسیانە لەسێدارە بدرێن

ئەو داواکارە وتیشی " بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارە بەگەز فەرەنسیانە لەسێدارە بدرێن، چونکە چەکداری داعش بون و بەشداری شەڕەکانیان کردوە." 

رۆژی سێشەممەی رابردو، جیان لیدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند تەواوی هەوڵە دپلۆماسییەکانی خۆیان خستۆتەگەڕ تا بتوانن رێگری لە لەسێدارەدانی چوار لەو چەکدارە بەرەگەز فەرەنسیانە بگرن.

هاوکات، ئەوەش زانراوە سێ دەستگیرکراوی دیکەی داعش کە بەرەگەز فەرەنسین لەدادگای لێکۆڵینەوەن ورۆژی دوشەممەی ئایندە دواین بڕیاری دادگایان پێڕادەگەیەنن.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP