سود و زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چا

- 6/1/2019 9:21:00 PM 8605 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا، کوردەکان بەتایبەت گرنگیەکی زۆر بە خواردنەوەی چا دەدەن، لەناو  تورک و فارسەکاندا بە "خواردنەوەی نیشتیمانی" ناسراوە، نانی بەیانی بە چا دەستپێدەکات و دوای ژەمی نیوەرۆ و ئێوارەش لانی کەم کوپێک چا دەخۆینەوە، بەڵام سنوری زانستی چا خواردنەوە چەندە تا زیانی بۆ تەندروستیمان نەبێت؟

لەناو چادا دژەژەهری سروشتی بونی هەیە، کە بە پۆلیفێنۆڵ ناسراوە؛ کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە، بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی سێ کوپ چا ئەگەرەکانی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.

لە هەر یەک کوپێک لە چادا 40 میلیگرام کافاین هەیە، کە هیچ زیانێکی بۆ سەر تەندروستی نیە، بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستوە، سنوری زانستی بۆ چا، بریتیە لە 8 کوپ لە رۆژێکدا، خواردنەوەی 8 کوپ چا لە رۆژێکدا زیانی گەورە بە تەندروستی دەگەیەنێت.

لە 2013 دا ژنێکی ئەمریکی بەهۆی زۆ خواردنەوەی چاوە هەمو ددانەکانی هەڵوەری، ئەویش بەهۆی ژەهراویبونی ددانەکانی بە فلۆراید، بە وتەی خۆی رۆژانە لانی کەم 17 کوپ چا-ی خواردوەتەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP