بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی: كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی یه‌كێتییە
به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاو ده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌وه‌ ده‌به‌ستین

- 6/1/2019 8:27:00 PM 5525 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-بافل تاڵەبانی، كوڕە گەورەی مامجەلال سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، به‌ره‌ و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاو ده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌وه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌به‌ستین.
ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ی یه‌كێتییه‌كان رۆژێكی مێژووییه‌ رۆژی به‌زیندووھێشتنه‌وه‌ی چل و چوار ساڵ خه‌باتی رێكخستن و زیندان و شار و شاخ و قوربانیدان و خوێن به‌خشینه‌

 

لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیەوە بڵاویكردۆتەوە، بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، كادیره‌ تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگران، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دۆستانی یه‌كێتیی كردوە.  

رۆژی به‌رده‌وامی خه‌بات و جۆشدانه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتیی بوون و ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌

 

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا راشیگەیاندوە، "ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ی یه‌كێتییه‌كان رۆژێكی مێژووییه‌ رۆژی به‌زیندووھێشتنه‌وه‌ی چل و چوار ساڵ خه‌باتی رێكخستن و زیندان و شار و شاخ و قوربانیدان و خوێن به‌خشینه‌ رۆژی به‌رده‌وامی خه‌بات و جۆشدانه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتیی بوون و ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌". 

ده‌رفه‌تم بده‌ن یه‌كێتییه‌كان له‌م رۆژی وه‌فادارییه‌دا دڵنیاتان بكه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاو ده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌وه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌به‌ستین

 

كوڕە گەورەی رابەری كۆچكردو مامجەلال دەشڵێت،"ده‌رفه‌تم بده‌ن یه‌كێتییه‌كان له‌م رۆژی وه‌فادارییه‌دا دڵنیاتان بكه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌ و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاو ده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌وه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌به‌ستین روحی شه‌ھیدانمان و رابه‌رمان ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئاسوده‌كه‌ین و دڵی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و دۆستانمان شاد ده‌كه‌ین".

لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌ركی ھه‌موومانه‌ گیانی پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی زیندووبكه‌ینه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و به‌ھێزتر 

 

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا راشیگەیاندوە،"لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌ركی ھه‌موومانه‌ گیانی پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی زیندووبكه‌ینه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ كوردستانێكی ئاوه‌دانتر و به‌ھێزتر كه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌بێت".

بۆ حكومڕانییه‌كی نوێش له‌ ھه‌رێم كارده‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ری و مرۆڤ سالاری دروشمه‌ باڵاكانمان بێت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ھاوڵاتی بوون ده‌چه‌سپێنین

 

لەبارەی هەرێمی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت،"بۆ حكومڕانییه‌كی نوێش له‌ ھه‌رێم كارده‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ری و مرۆڤ سالاری دروشمه‌ باڵاكانمان بێت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ھاوڵاتی بوون ده‌چه‌سپێنین و حكومه‌تی ھاووڵاتیش داده‌مه‌زرێنین".

سوورتر ده‌بین له‌سه‌ر خه‌باتمان و كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی یه‌كێتیی ده‌بێت و ھه‌ر به‌ قودسی كوردستانیش ده‌یھێڵینه‌وه‌

 

سەبارەت بە كەركوك و ناوچەی دابڕاوەكان رایگەیاندوە،"سوورتر ده‌بین له‌سه‌ر خه‌باتمان و كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی یه‌كێتیی ده‌بێت و ھه‌ر به‌ قودسی كوردستانیش ده‌یھێڵینه‌وه‌".


نیشانەکردن :

#یەکێتی #بافل تاڵەبانى

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP