هۆڵەندا: گەشتیاران دەتوانن بۆ یەک رۆژ هاوسەرگیری لەگەڵ خانمانی ئەمستردامدا بکەن

- 5/31/2019 10:56:00 PM 50714 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
حکومەتی هۆڵەندا بۆ چارەسەرکردنی زۆری ژمارەی گەشتیارانی وڵاتەکەی، دەستپێشخەرییەکی نوێی راگەیاندوە، کە تیایدا گەشتیارە بیانیەکان دەتوانن بۆ ماوەی یەک رۆژ "هاوسەرگری رەمزیی" لەگەڵ خانمای پایتەختی ئەو وڵاتەدا بکەن.

بەپێی ئەو دەستپێشخەریەی حکومەتی هۆڵەندا، ئەو هاوسەرگیریە فەرمی نابێت، "هاوسەرگیریەکی رەمزی دەبێت بۆ ماوەی یەک رۆژ" بەڵام چەند چالاکیەک لە کەسەکە داوادەکرێت.

" چالاکیەکان بریتین لە بژارکردنی کێڵگە دانەوێڵەیەکان لە گیای زیان بەخش، خواردنی گۆشتی چەند باڵندەیەکی تایبەت و گەڕان بەچەند شوێنێکی نەزانراوی شارەکەدا" ئەوەش بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەک.

باس لەوەشکراوە ئەو هەنگاوەی هۆڵەندا بە کەمکردنەوەی لایەنە خراپەکانی زۆری ژمارەی گەشتیارانە.

ساڵانە 19 ملیۆن بیانی بەمەبەستی گەشتیاریی رو لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا دەکەن، پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە بەرزببێتەوە بۆ 29 ملیۆن کەس لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP