راپۆرتێک: ترەمپ گلۆپی سەوز بۆ "یەکپێگرتنی" F-35 و سیستەمی بەرگری روسی هەڵدەکات

- 5/31/2019 9:48:00 PM 25460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی واشنتن ئێکزامنەر راپۆرتێکیدا بڵاوکردوەتەوە" ترەمپ لاری نیە لە پێکهێنانی دەستەیەکی هاوبەشی نێوان ولاتەکەی و روسیا بۆ تاقیکردەەی یەکپێگرتنی فرۆکەی جەنگیF-35ی ئەمریکی سیستەمی موشەکی S-400ی روسی".

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو بڕیارەی ترەمپ لەسەر داوای تورکیا بوە، ئەوەش بەهۆی مشتومرێکی زۆری نێوان ئەنقەرە-واشنتن لەسەر کڕینی  سیستەمە روسیەکە لە لایەن حکومەتی ئەنقەرەوە.

رێکەوتی 19ی حوزەیرانی 2018، ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی سەرەکی تێپەڕاند کە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی جۆری F-35  بە تورکیا ڕادەگرێت، ئەنجومەنەکە شەوی 18/19 ی حوزەیران، بەکۆی 85 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی دژ پرۆژەیاساکەی پەسەندکردووە،  پرۆژە یاساکە فرۆشتنی فرۆکەی جۆری F-35 ی ئەمریکی بە تورکیا مەرجدارکردوە بە ڕاگرتنی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لەڕوسیا.

تورکیا، کە ئەندامی رێکخراوی ناتۆیە، یەکێکە لەو وڵاتە بەشدارانەی لە پرۆگرامی فرۆکەی F-35 و بەنیازە 100 فڕۆکەی لەو جۆرە بکڕێت، لە ساڵی 2016ش دا رازی بوو کە سیستمی مووشەکی ئێس 400 ڕوسی بکڕێت و بەرپرسانی ڕێکخراوی ناتۆ بەردەوام ھۆشدارییان داوەتە ئەنقەرە، کڕینی ئەو مووشەکە بە پێشێلی پەیڕەوی ناتۆ دەزانن، بەڵام ئەو وڵاتە نیگەرانی ڕێکخراوەکەی پشتگوێ خستووە، وەزیری بەرگری تورکیا هۆشداریی وەستاندنی پێدانی فرۆکە ئەمەریکییەکان بە "هەرەشەی شەڕ" ناو دەبات.

هەفتەی رابردوش سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە رابردودا ئەگەری هێرشکردنە سەر خاکی تورکیا بە موشەکی مەودا دور لە ئارادا بوە، ناوبراو ئەوەی وەک پاساوێک بۆ كرینی سیستەمی بەرگری روسی باسکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP