وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە لە پێش جەژندا رونکردنەوە دەدات

- 5/31/2019 9:29:00 PM 194533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-کۆچەر عەزیز

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک رەتدەکاتەوە لەپێش جەژندا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، بە هۆی ئەوەی کە نە لە بەغداوە نە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە پارە بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە و پێش جەژن موچەی هیچ وەزارەتێکی دیکە دابەش ناکرێت.
بە هۆی پشوەکانەوە دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە دەکەوێتە دوای جەژن

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بە هۆی پشوەکانەوە دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە دەکەوێتە دوای جەژن.

رۆژی 27ی 5  وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە و تەندروستی راگەیاند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP