کۆمپانیای سۆفت بانکی ژاپۆنی لە نوێترین وەشانی-دا پشتگیری مۆبایلەکانی هواوی ناکات

- 5/31/2019 9:11:00 PM 5456 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای سۆفت بانکی ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی دورەپەیوەندی(تەلەکۆمنیوکەیشن)، لە نوێترین وەشانی تۆڕی پەیوەندیی، کە 5Gیە رایدەگەیەنێت کە ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەی کۆمپانیاکە پشتگیری مۆبایلەکانی هواویی ناکات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە لە جیاتی مۆبایکەکانی هواوی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەریکسۆن و نۆکیا دەکات بۆ تەکنەلۆژیای 5G.

بەوپێیەش پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای هواوی روبەڕوی قەیرانی زیاتر ببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایەیدا وەک بەشێک لە جەنگی بازرگانی ئەمریکا-چین.

دوای ئەوەی  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تۆمەتی سیخوڕیكردن كۆمپانیای هواوی چینی خستە لیستی رەشی بازرگانی وڵاتەكەیەوە، رێکەوتی ٢٠ی ئایاری ئەمساڵ  وتەبێژی كۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند،ئەوان پابەند دەبن بە بڕیارەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە و كاری بازرگانی خۆیان لەگەڵ هواوی بۆ ماوەیەكی نادیار هەڵدەپەسێرن.

وتەبێژەكەی گوگڵ راشیگەیاند، "ئەو بڕیارە لە دەرەوەی وڵاتی چین-یش كاریگەری لەسەر بازرگانی مۆبایلی هواوی دەبێت، چونكە بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە ناتوانێت بەرنامە و ڤێرژنە نوێیەكانی ئاندرۆید لەخۆبگرێت، هاوكات وەشانە نوێیەكانی مۆبایلی هواوی پرۆگرامە بەناوبانگ و دیارەكانی ئاندرۆید وەك (گوگڵ پلەی ستۆر و جی مەیڵ و یوتیوب لەخۆ ناگرێت".

ئەوەش بەو واتایە دێت كە ھیچ وەشانێكی نوێی ئاندرۆید ناگاتە مۆبایلەكانی ھواوی، تا ئەو كاتەی لەوبارەیەوە رێككەوتنێكی نوێ ئەنجامدەدرێتەوە یاخود ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سزاكانی لەسەر ئەو كۆمپانیا چینیە هەڵدەگرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP