ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلێك لە توانایدا هەیە بفڕێت و بە هایدرۆجین كاردەكات

- 5/31/2019 6:21:00 PM 14340 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای ماساچوسێتس ستارتەپ ئالاكای، دیزاینی ئۆتۆمبێلێكی كردوە كە توانای فڕینی هەیە و بە خانەی سوتەمەنی هایدرۆجین كاردەكات.

لەبارەی ئەو دیزاینە نوێیە كۆمپانیاكە رایگەیاندوە، ئەو ئۆتۆمبێلە یەكەمین ئامێری ئاسمانیە كە بە خانەی سوتەمەنی هایدرۆجین كاردەكات" و 10 هێندەی باتری لیسیەم بەهێزە و كاربۆن دەرناكاتە هەوا.

ئۆتۆمبێلەكە جێگای پێنج سەرنشینی هەیە و دەتوانێت لە ماوەی چوار كاتژمێردا 640 كیلۆمەتر ببڕێت.

ماوەی چوار ساڵ كۆمپانیاكە كاری لەسەر دیزاینكردنی ئەو ئۆتۆمبێلە كردوە و هیوادارە پێش كۆتاییهاتنی ساڵی 2020 مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی فیدراڵی ئاسمانی بەدەستبهێنێت.

چوار بزوێنەر (ڕۆتۆر) هاوكاری فڕین و نیشتنەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەكەن و بەهۆی ئەو چوار بزوێنەرەوە ئۆتۆمبێلەكە هاوشێوەی فرۆكەیەكی گەورەی بێفرۆكەوان كاردەكات.

هاوكات سیستەمێكی چوارچێوی ئاسمانی لە ئۆتۆمبێلەكەدا دیزاینكراوە كە رێگریدەكات لە كەوتنەخوارەوەی لە ئەگەری شكستهێنانی بزوێنەرەكان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP