سبەی موچەی دو وەزارەت دابەشدەكرێت
موچەی بەشێك لە وەزارەتەكان دەكەونە دوای جەژن

- 5/31/2019 12:03:00 PM 269311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سبەی موچەی مانگی ئایاری دو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، وابڕیارە سبەی موچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری و تەندروستی دابەش بکرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی، بەهۆی پشوەکانی جەژنەوە دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیكە دوادەكەوێت بۆ دوای جەژن.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP