بەڤیدیۆ؛ سەرۆک بەرهەم بۆ بەشداریکردن لە ھەردو کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی گەیشە سعودیە

- 5/30/2019 4:50:00 PM 9077 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، بە سەرۆکایەتی شاندێكی عێراق گەیشتە عەرەبستانی سعودیە، بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ھەردو کۆنگرەی چواردەھەمینی لوتکەی عەرەبی نائاسایی و لوتکەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی کە رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی لە شاری مەككە بەڕێوەدەچێت .

وا چاوەڕواندەکرێت سەرۆک بەرھەم ساڵح لە ھەردوو کۆنگرەکەدا وتاری عێراق پێشکەش بکات لەھەمان کاتدا چاوی بکەوێت بە سەرۆکی شاندە بەشداربووەکانی ھەردوو کۆنگرەی عەرەبی و ئیسلامی.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP