كتێبی به‌غداد- كوردستان بڵاودەکرێتەوە

- 5/30/2019 3:55:00 PM 825 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كتێبی "به‌غداد- كوردستان" كه‌ خۆی له‌ چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی درێژی له‌ باره‌ی كێشه‌ی كورد له‌ عێراق و قه‌یرانی ئێستای حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ خۆگرتوه‌ بڵاوبکرێتەوە.

كتێبه‌كه‌ له‌ سێ چاوپێكه‌وتنی درێژ له‌گه‌ڵ "ستران عه‌بدوڵا" نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس پێکهاتوە کە له‌لایه‌ن ته‌حسین ته‌ها چۆمانی ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ دوتوێی 20 لاپه‌ڕه‌ به‌ چاپ گه‌یشتوه‌و به‌م نزیكانه‌ له‌ سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی دیکە بڵاو ده‌بێته‌وه‌. 

ته‌حسین ته‌ها چۆمانی، له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كۆی چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌ ساڵی رابردو ئه‌نجامدراون، كه‌ تیایدا هه‌وڵدراوه‌ به‌وردی له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له‌ عێراق و پرسی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان و له‌گه‌ڵیشیدا چاره‌سه‌رنه‌كردنی كۆی كێشه‌كانی تری نێوان هه‌رێم به‌غداد باسی لێوه‌ بكرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ند سه‌رنجێك له‌ باره‌ی ته‌نگژه‌ی حزبایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تیدا هه‌وڵدراوه‌ ده‌ستنیشانی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بكرێت كه‌ له‌ ئێستادا به‌رۆكی حزب كۆن و نوێیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوەته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP