سعودیە: نامانەوێت بکەوینە شەڕ لەگەڵ ئێران

- 5/30/2019 3:25:00 PM 1933 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری دەوڵەت بۆکاروباری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند وڵاتەکەی نایەوێت بکەوێتە جەنگەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

عادل ئەل جوبێر وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆکاروباری دەرەوە بە بی بی سی نیوزی راگەیاند وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتە جەنگەوە، بەڵام  بێدەنگ نابێت لەرەفتارە دوژمنکارییەکانیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەئێستادا شانشینی سعودیە سەرپەرشتی دو کۆبونەوەی بەپەلەی لوتکە دەکات

لەئێستادا شانشینی سعودیە سەرپەرشتی دو کۆبونەوەی بەپەلەی لوتکە دەکات کەلە شاری پیرۆزی مەککە بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و جیهان، یەکێکیان کۆبونەوەی لوتکەی کەنداوە و ئەویدیکەیان کۆبونەوەی سەرکردە عەرەبەکانە.

تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران رەتیدەکاتەوە لەپشت هێرشی سەر پێگە نەوتییەکانی سعودییەوە بێت لەکەناراوەکانی ئیمارات.

هاوکات بێبەریبونی خۆشی لەهەمبەر هێرشە موشەکییەکانی ئەمدواییەی ناوچەی سەزەوە راگەیاندوە کە باڵوێزخانەی ئەمریکای کردبوە ئامانج.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP