بەپەلە

سكاڵانوسانی فه‌رمانگه‌كانی دادنوسی نیگه‌رانن له‌ هێنانی كۆمپانیا بۆ كاره‌كه‌یان

- 5/30/2019 3:11:00 PM 969 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

سکاڵانوسانی فەرمانگەکانی دادنوسی له‌ شاری هه‌ولێر نیگه‌رانن له‌ هێنانی كۆمپانیایه‌ك بۆ بەسیستەمکردنی کاری سکاڵانوسین له‌ فه‌رمانگه‌كانی دادنوسی و دەڵێن" ئەو کارە زیان بە بژێوی 400 خێزان دەگەیەنێت".

نیاز ئەحمەد، نوێنەری سکاڵانوسان لە فەرمانگەی دادنوسی ئێوارانی هەولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمە نزیكه‌ی  400 كه‌س ده‌بین له‌ سکاڵانوس و وێنەگر و خاوەن ئامێری کۆپیکردن لە فەرمانگەکانی دادنوسی هەولێر، بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم کارەیە، ئێستا به‌ ناوی كردنه‌ سیسته‌می ئه‌و كاره‌ کۆمپانیایەک هێنراوە بۆ ئەوەی ئێمە لاببەن و خۆیان ئەو کارە بکەن".

وتیشی، "كاره‌كانی ئێمه‌ به‌ده‌ست ده‌كرێت و كۆمپیوته‌ر نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێگه‌مان پێبدرێت خۆمان كاره‌كه‌ به‌ سیسته‌م ده‌كه‌ین و كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنین، بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كات، چونكه‌ زیان به‌ بژێوی 400 خێزان ده‌گه‌یه‌نێت".

نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP