هەولێر؛ 560 كارتۆن جه‌رگی ماوه‌ به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

- 5/30/2019 2:53:00 PM 2055 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لیژنه‌ی پشكینین و چاودێری بازاڕ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر 560 كارتۆن جگەری مریشكی ئێرانی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرت.

لە وڵاتی ئێرانەوە لە لایەن چوار هاوڵاتیەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە

 

مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر سۆران مه‌حمود خه‌یلانی، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند،" کاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردو لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر  توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر 560 كارتۆن جه‌رگی مریشكی ئێرانی ماوه‌به‌سه‌رچودا بگرین، كه‌ له‌لایه‌ن چوار تۆمه‌تبار هاورده‌ كرابو".

سۆران مه‌حمود خه‌یلانی وتیشی، تۆمەتبارەکان ناویان (هـ.ع.ع) تەمەن 34 ساڵ، (هـ.ک.ع) تەمەن 26 ساڵ، (م.ع.ح) تەمەن 33 ساڵ، (هـ.ف.ا) تەمەن 32 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان  بەوەی کە جگەری مریشکی ماوە بەسەرچویان لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم جگەرە بەسەرچوەکە لەلایەن پۆلیسی شارەوانیەوە لەناوبراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کاڵاکە گیراوەتە بەر.

Image may contain: sky, cloud and outdoor


نیشانەکردن :

#پۆليس #هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP