بەپەلە

نەوەی نوێ: دادوەری ئاسایشی سلێمانی بڕیاریدا شاسوار عه‌بدولواحید ئازاد بکرێت

- 5/30/2019 12:49:00 PM 5308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دادوەری ئاسایشی سلێمانی بڕیاریداوە شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازادبکرێت.

دادوەری ئاسایشی سلێمانی بڕیاریداوە شاسوار عه‌بدولواحید ئازادبکرێت

 

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، دادوەری ئاسایشی سلێمانی بڕیاریداوە شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازادبکرێت و لە ئێستادا رێوشوێنەکانی ئازادکردنی بۆ دەگیرێتەبەر.

رۆژی 16-5-2019  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نوسینێکدا لە بڵاویکردەوە، "ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چوینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردۆتەوە". 

شاسوار عەبدولواحید، بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستبەسەرکرابو

هەمان رۆژ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستبەسەرکرا.

دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بەهۆی دانپێدانانی پێنج دەستگیرکراوی نەوەی نوێوە بو کە 10ی مانگی رابردو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەستگیركرابون.

ئەو گەنجانەی کە لە گرتە ڤیدیۆکە ئاسایشدا دانپێدانانیان بڵاوکرایەوە رایانگەیاند، لە ژوری بەڕێوەبەردنی پەیجی فەرمی و نا فەرمی نەوەی نوێ کاردەکەن، کە راستەوخۆ لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکەوە بەڕێوەدەبرێت و چەندینجار بەفەرمانی ناوبراو هێرشیانکردوەتە سەر سەرۆکی حزبەکان و کەسایەتی و خەڵکانی دیکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP