پۆلیسی سلێمانی ئامادەکارییەکانی جەژن و سەردانیکردنی بەندکراوانی راگەیاند

- 5/30/2019 12:30:00 PM 655 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی ئامامادەکارییەکانی بۆ جەژنی رەمەزان راگەیاند و دەڵێت: هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌تایبه‌ت هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گا رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ زیاتر ده‌گرنه‌به‌ر و له‌ئاماده‌باشی‌ زیاتردا ده‌بن له‌سه‌ر شه‌قام‌ و كۆڵان‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دانانی‌ بازگه‌ له‌شه‌واندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و فه‌رمانه‌كانی‌ گرتن.

نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان له‌هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت بەدور بگرن و ئه‌و دوكانانه‌ی‌ ته‌قه‌مه‌نی‌ ده‌فرۆشن رێوشوێنی‌ یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وماتۆڕسكیلانه‌ی‌ ژماره‌یان نه‌بێ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
لە یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا هیچ سه‌ردانیكردێك ئه‌نجامنادرێت، دوه‌م رۆژی‌ جه‌ژن تایبه‌ته‌ به‌سه‌ردانیكردنی‌ ژنان و سێیه‌م رۆژی‌ جه‌ژن تایبه‌ته‌ به‌سه‌ردانیكردنی‌ پیاوان

 

لە کۆنگرەکەدا وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سه‌ردانیكردنی‌ به‌ندكراوان له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ گرتن‌ و گواستنه‌وه‌ی راگەیاند و وتی، لە یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا هیچ سه‌ردانیكردێك ئه‌نجامنادرێت، دوه‌م رۆژی‌ جه‌ژن تایبه‌ته‌ به‌سه‌ردانیكردنی‌ ژنان و  سێیه‌م رۆژی‌ جه‌ژن تایبه‌ته‌ به‌سه‌ردانیكردنی‌ پیاوان.
كاتی‌ سه‌ردانیكردنی‌ به‌ندكراوان كاتژمێر 8:30 خوله‌كی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ده‌ستپێده‌كات‌ و كاتژمێر 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ كۆتایی دێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، كاتی‌ سه‌ردانیكردنی‌ به‌ندكراوان كاتژمێر 8:30 خوله‌كی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ده‌ستپێده‌كات‌ و كاتژمێر 2:00ی‌ پاشنیوه‌رۆ كۆتایی دێت.

پۆلیس ئاماری نۆ رۆژی رابردوی خستەڕو رایگەیاند، 25 کەسیان دەستگیرکردوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراو جۆر.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردو تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ 12 فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بوه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌سێكی‌ فێڵباز بوه‌و فێڵی لە خەڵک کردوە.
 دو ئافره‌ت له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی ده‌ستگیركراون كه‌ بڕی‌ 20 هه‌زار دۆلاریان دزیوه‌

 

هاوکات لە لایەن به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دو ئافره‌ت له‌ناو بازاری‌ شاری‌ سلێمانیدا ده‌ستگیركراون كه‌ بڕی‌ 20 هه‌زار دۆلار (دو ده‌فته‌ر)یان دزیوه‌، له‌ئێستادا به‌ندن به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر.


نیشانەکردن :

#پۆلیس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP