هەرێمی کوردستان؛ ژنێک پێنج منداڵی بە سکێک بو

- 5/30/2019 10:51:00 AM 37768 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێکی لە شاری هەولێر ماڵێکی ئاوەدانکردەوە و دوێنێ چوارشەممە بە سکێک پێنج منداڵی بو.

نەخۆشخانەی پاری ناحکومی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، دایکێک لە شاری هەولێر بە سکێک پێنج منداڵی بوە و منداڵەکانیش لە بەشی منداڵە ناکامەکانی نەخۆشخانەکە لە ژێر چاودێریدان.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، منداڵبونەکە بە سەرپەرشتی د. دیدەن رەمزی، پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و د. فوئاد ئەحمەد، پزیشکی پسپۆری سڕکەر و د. مەحمود محەمەد پزیشکی پسپۆری منداڵان ئەنجامدراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP