حکومەتی هەرێم لە سێ مانگدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری دەستکەوتوە
دیلۆیت شەشەمین راپۆرتی لەبارەی وردبینی نەوت و گاز لە هەرێم بڵاوکردەوە

- 5/30/2019 10:40:00 AM 4682 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی شەشەمین راپۆرتی لەبارەی وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

کۆمپاینیای دیلۆیت ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی شەشەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی "بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری" تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە یەکی تشرینی یەكەمی 2018 تا 31ی كانونی یەكەمی 2018 لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمـی كوردستان بڵاوکردەوە.

لە نێوان 1-10-2018 تاوەکو 31-12-2018، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بە بۆری 39 ملیۆن و 399 هەزار و 182 بەرمیل بوە

 

بەپێی راپۆرتەکە، لەنێوان 1-10-2018 تاوەکو 31-12-2018، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بە بۆری 39 ملیۆن و 399 هەزار و 182 بەرمیل بوە كە کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو دو ملیار و 125 ملیۆن و 381 هەزار و 980 دۆلاری ئەمریکی بوە. تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش 54 دۆلار و 97 سەنت بووە.

549 هەزار و 249 بەرمیل نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی گواستراوە لە ناوخۆ فرۆشراوە

 

هەروەها 549 هەزار و 249 بەرمیل نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی گواستراوە لە ناوخۆ فرۆشراوە، کە کۆی بەهاکەی 24 ملیۆن و 427 هەزار و 775 دۆلار بوە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل لەو نەوتەش 44.375 دۆلار بوە.

لە داهاتی نەوتی فرۆشراوی سێ مانگی کۆتای 2018 دا زیاتر لە 75  ملیۆن دۆلار دراوە بە قەزری کۆمپانیاکان

 

لەبارەی قەرزی کۆمپانیاکانەوە دیلیۆیت دەڵێت، لە داهاتی نەوتی فرۆشراوی سێ مانگی کۆتای 2018 دا زیاتر لە 75  ملیۆن دۆلار دراوە بە قەزری کۆمپانیاکان کە لە هەرێمی کوردستان کاری دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەکەی دیلۆیت کلیک لێرە بکە.


نیشانەکردن :

# نەوت #حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP