دو مێرد منداڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکان

- 5/29/2019 10:04:00 PM 5132 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دو مێرد منداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوەڕۆیی گوندی قەتەوی خنکان، تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی ئەوی دیکەشیاندا بەردەوامە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دو منداڵی تەمەن 13و 14ساڵ لە گوندی قەتەوی سەر بە ناحیەی شەمامک خنکان.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی روداوەکەن و لیکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردوە.

نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP