سێ دەستگیرکراوی نەوەی نوێ ئازادکران

- 5/29/2019 8:52:00 PM 5276 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی دوێنێ سێ دەستگیرکراوی نەوەی نوێ دوای 15 رۆژ لە دەستگیرکردنیان ئاسایشەوە بە کەفالەت ئازادکران.

دوای 15 رۆژ لە دەستگیرکردنم ئێستا ئازادم، بە هیوای ئازادبونی هاوڕێیانی دیکەم

 

گمۆ محەمەد، یەکیک لە ئەندامانی نەوەی نوێ کە ماوەی 15 رۆژە دەستگیرکراوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسینێکی بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت: دوای 15 رۆژ لە دەستگیرکردنم ئێستا ئازادم، بە هیوای ئازادبونی هاوڕێیانی دیکەم".

خەندان پەیوەندیکرد بە گمۆ محەمەد، ئەندامەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەڵام ئامادەنەبو هیچ قسەیەک بکات، تەنها ئەوەندە وتی بە کەفالەت ئازادکراوم".

رۆژی 26ی 5ی 2019 دادگای سلێمانی دانیشتنێكی روبەروبونەوەی دادگاییكردنی بە ئامادەبونی پێنج رۆژنامەنوس و نوسەری سكاڵاكەر، لەبەرامبەر ئامادەبونی (10) ئەدمینی پەیجەكانی (فایلی نهێنی و داهاتویەكی نوێ‌ و رۆژگوڵ و پەیج و ماڵپەری رۆژنامەو....)و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و (2) سکرتێری سەرۆکی جوڵانەوەکەو (2) پارێزەری ناوبراو رێكخست.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP