هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

بە هۆی تەقینەوەی نێرگەلەیەکی ئەلکترۆنی گەنجێک بە سەختی بریندار بو

- 5/29/2019 7:12:00 PM 52174 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شاری کەرکوک  نێرگەلەیەکی ئەلکترۆنی بە دەموچاوی گەنجێکدا تەقیەوە و بە سەختی بریندار بو، وتەبێژی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت:"گەنجەکە باری تەندروستی جێگیرە".

حەسەن سابیر، وتەبێژی تەندروستی کەرکوک بە خەندان-ی راگەیاند، دوێنێ سێشەممە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەشاری کەرکوک لە کاتی کێشانی نێرگەلەی ئەلکترۆنی، نێرگەلەکە بە دەموچاویدا تەقیوەتەوە و بریندار بوە، بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بوە و دەموچاوی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

گەنجەکە خوێندکارە و تەمەنی 17ساڵە و ناوی (ع،ح) و باری تەندروستی جێگیرە و نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لوتی ئەنجامدراوە.



.


نیشانەکردن :

#تەندروستی #كه‌ركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP