بەپەلە

ڤیدیۆ؛ ئەلبومی یادگارییەکانی عەزیز ئاغای قەوان بڵاوکرایەوە

- 5/29/2019 4:00:00 PM 1788 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد ئەلبومی یادگارییەکانی عەزیز ئاغای قەوان بڵاوکردەوە.

عەزیز عەلی عەزیز، هونەرمەندێکی میللی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستی ناوچەی هەولێر بووە، بە کرمانجیی ناوەڕاست و ژووروو گۆڕانی خوێندووە.

عەزیز عەلی عەزیز لە گوندی هەبابانی ناوچەی زرارەتی ساڵی 1904 لە دایکبوە و لە حوجرەی گوندەکەیان خوێندویەتی و فێری ئەلفوبێ بوە و کوڕی گەورەی خێزانەکەیان بووە و بژێویشیان باش نەبووە، لەبەرئەوەی وازی لە خوێندن هێناوە و جوتیاری کردوە.

عەزیز لە تەمەنی هەرزەکاریدا بوە کە یەکەم شەڕی جیهانی 1914-1918 دەستیپێکردوە و سەربازی زۆرەملێشی پێکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP