ئێران مەرجەکانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند

- 5/29/2019 1:45:00 PM 37477 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ واشنتن رێگەكان كراوەن، بەڵام تەنها لەكاتێكدا ئەو دانوستانە ئەنجامدەدرێت کە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەمریکا سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ واشنتن دەرگاكانمان ئاوەڵایە

 

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزەیرانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ واشنتن دەرگاكانمان ئاوەڵایە، بەڵام تەنها لەكاتێكدا ئەو دانوستانە ئەنجامدەدەین كە ویلایەتە یەكگرتوەكان پابەندبێت بە پەیمانەكانی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە و سەرجەم سزاكانی بۆ سەر ئێران لابدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران بوەتە هۆی ئەوەی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ یەكنەگرێتەوە ولێدوانی دژیەك بدات".
سزاكانی ئەمریكا گەلی ئێرانی بە ئامانج گرتوە نەك سیستەمی حكومڕانی

 

رۆحانی وتیشی، "سزاكانی ئەمریكا گەلی ئێرانی بە ئامانج گرتوە نەك سیستەمی حكومڕانی، لە ماوەی مانگی رەمەزاندا گەلەكەمان روبەروی سەختیەكی زۆر بوەتەوە".
ئێران بە كردەوە و ئەو بڕیارانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

 

لە درێژەی وتەكانیدا رۆحانی رونیکردەوە، "ئێران بە كردەوە و ئەو بڕیارانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەو وڵاتە هەڵدەسەنگێنێت نەك بە گوفتارە دژیەكەكانی".
بە درێژایی 40 ساڵ گەلی ئێران بەرگری لە مافخوراوان دەكات و پشتگیریەكانی ئێران بۆ بۆ گەلانی دیكە بە رونی دیارە

 

لە بارەی هەڵوێستەكانی وڵاتەكەی سەبارەت بە روداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو ناوچانەی لە ئێستادا جەنگ و پێكدادان تێیاندا بەردەوامی هەیە رۆحانی وتی، "بە درێژایی 40 ساڵ گەلی ئێران بەرگری لە مافخوراوان دەكات و پشتگیریەكانی ئێران بۆ بۆ گەلانی دیكە بە رونی دیارە، هەر بەو هۆكارە گەلی ئێران پشتگیری لە گەلە مافخوراوەكانی سوریا و فەڵەستین و لوبنان و یەمەن كردوە و لەو هەڵوێستەش بەردەوامدەبێت".

ئەوەشی خستەڕو، "پێشتر فەڵەستینیەكان بێجگە لە بەرد هیچ شتێكی دیكەیان شك نەدەبرد بۆ بەرگریكردن لە خۆیان، بەڵام ئێستا بەهۆی گەشەسەندنی پیشەسازیە ناوخۆییەكانیان دەتوانن وەڵامی توندی دوژمنانی نەتەوەكەیان بدەنەوە". 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP