بەرپرسێکی دیکەی پێشوی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستگیركرا

- 5/29/2019 10:54:00 AM 75077 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری عێراق، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە سەر ناوچەی سنوری نێوان سوریا و لوبنان، ئەمینداری پێشوی بەغدای پایتەختی دەستگیركرد.

فازڵ ئەبو رەغیف، شارەزا لە ئاسایشی عێراق دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، "نەعیم عەبعوب، ئەمینداری پێشوی ئەمینداری پێشوی بەغدای پایتەختی لەسەر سنوری نێوان سوریا-لوبنان لە لایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵ دەستگیركراوە".
دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی پێشوی عێراق لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری عێراق بوە

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی پێشوی عێراق لە لایەن ئینتەرپۆڵ-ەوە لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری عێراق بوە".

بە گوێرەی وتەكانی ئەبو رەغیف، لە كاتی دەستگیركردنیدا لە لایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵ-ەوە، عەبعوب هەوڵی ئەوەیداوە دیمەشق بەجێبهێڵێت و روبكاتە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان".  
بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگای دەستپاكی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە نەعیم عەبعوب و عەبدولحسێن مورشیدی دەركردوە

 

15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2015، دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگای دەستپاكی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە نەعیم عەبعوب و عەبدولحسێن مورشیدی دەركردوە، كە هەردوكیان پۆستی ئەمینداری عێراق-یان هەبو".

ئەو بڕیارەی دادگای دەستپاكی عێراق ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراقیشی گرتەوە و بەگوێرەی ئەو فەرمانە گەشتكردن و چونەدەرەوەی ولات لەسە ئەو بەرپرسانە یاساغكرا.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە 22ی ئایاری ئەمساڵدا، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌فیق حه‌ریرى له‌لایه‌ن پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌ ئینته‌رپوڵ ده‌ستیركرا.

دواتر ده‌سڵاتدارانى لوبنان دواى لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نەجمەدین كەریمدا رایانگەیاند، "نەجمەدین كەریم له‌ژێر چاودێریدا ئازادكراوه‌، به‌ڵام پاسپۆرته‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا رێگرى جێهێشتنى ئه‌و وڵاته‌ى لێده‌كرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP