ئەمریكا تاوتوێی راگرتنی مەشق بە فڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی F35 دەكات

- 5/29/2019 10:38:00 AM 1986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی چەند سەرچاوەیەك، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە جددی تاوتوێی راگرتنی مەشق بە فڕۆكەوانە توركەكان دەكات كە لە ئێستادا لەسەر فڕۆكە جەنگیەكانی جۆری F-35 لە لایەن وڵاتەكەیەوە مەشقیان پێدەكرێت.
حكومەتی واشنتن بە جددی تاوتوێی راگرتنی مەشق بە فڕۆكەوانە توركەكان دەكات لەسەر فڕۆكە جەنگیەكانی F-35

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵاوە بڵاویکردەوە، "لە ئێستادا حكومەتی واشنتن بە جددی تاوتوێی راگرتنی مەشق بە فڕۆكەوانە توركەكان دەكات لەسەر فڕۆكە جەنگیەكانی F-35"، ئەوەش بە هۆی پێداگیری حكومەتی ئەنقەرە-یە لە كرینی سیستەمی بەرگری S-400 لە روسیا.
بەهۆی سوربونی توركیا-یە لەسەر كرینی سیستەمی بەرگری S-400 لە روسیا چەند مانگێكە لە نێوان ئەمریكا و توركیا مشتومڕێكی زۆر هەیە

 

ماوەی چەند مانگێكە لە نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا مشتومڕێكی زۆر هەیە، ئەوەش بەهۆی سوربونی توركیا-یە لەسەر كرینی سیستەمی بەرگری S-400 لە روسیا، كە بە گوێرەی وتەكانی واشنتن ئەو چەكانە لەگەل سیستەمی بەرگری ناتۆ (پەیماننامەی باكوری ئەتڵەسی) یەكناگرێتەوە.
لە ئەگەری كڕینی ئەو سیستەمە لە لایەن توركیاوە واشنتن سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت

 

بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكان چەندینجار رایانگەیاندوە، لە ئەگەری كڕینی ئەو سیستەمە لە لایەن توركیاوە واشنتن سزا بەسەر ئەو ئەنقەرەدا دەسەپێنێت و پڕۆژەی پێدانی فرۆكەی جۆری F-35 بەو وڵاتە رادەگرێت.
بڕیاروایە لە داهاتویەكی نزیكدا تیمێك لە شارەزایانی هونەری روسیا سەردانی توركیا بكەن

 

ئەو هەواڵەی رۆیتەرز لەكاتێكدایە، هلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی Habertürkی 27ی ئەم مانگە رایگەیاند، بڕیاروایە لە داهاتویەكی نزیكدا تیمێك لە شارەزایانی هونەری روسیا سەردانی توركیا بكەن، ئەوەش بە مەبەستی جێگیركردنی سیستەمی موشەكی بەرگری S-400 روسی كە حكومەتەكەی لەو وڵاتەی كڕیوە.

هاوكات ئاكار ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی وڵاتەكەی لە كڕینی سیستەمی S-400 تا هەفتەی یەكەمی مانگی حوزەیران مۆڵەتی دابێت بە ئەنقەرە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP