ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

- 5/29/2019 8:59:00 AM 173041 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ کردوە و بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویکردوەتەوە، پێش جەژن چەند شوێنێک موچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی یەکەی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، هەروەها سبەی پێنچشەممە 30-5-2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
له‌ ساڵی 2018 حكومه‌تی عێراق نۆجار موچه‌ی ره‌وان كردوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی دو تریلیۆن و 258 ملیار دینار بوه‌

 

 27ی ئەم مانگە، رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی لە رەوانەکردنی پارەی موچە فەرمانبەران لە بەغداوە کرد و رایگه‌یاند، "له‌ ساڵی 2018 حكومه‌تی عێراق نۆجار موچه‌ی ره‌وان كردوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی دو تریلیۆن و 258 ملیار دینار بوه‌، له‌ ساڵی 2018 دا سێ مانگ له‌ دابه‌ش كردنی موچه‌ دواكه‌وتوین، له‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و پاره‌ی به‌غدا نارویه‌تی سێ تریلیۆن و 317 ملیارمان خستوەته‌سه‌ر هه‌موی بوەته‌ شەش تریلۆن و 475 ملیار دراوه‌ بۆ موچه‌ی 9 مانگ".
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە

 

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی موچه‌ی فەرمانبەران رێباز حەملان لە کۆنگرەکەدا وتی، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌و بڕیاره‌ی كه‌ 30 رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش بكرێت، دابه‌شكردنیشی په‌یوه‌ندی به‌ داهاتی ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ له‌ به‌غدا دێت، پاره‌كه‌ی به‌غدا له‌ دوای 13ی بۆمان ره‌وان ده‌كرێت، چونكه‌ حكومه‌تی عێراق له‌ 13ی هه‌مو مانگێك ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، بۆیه‌ دواكه‌وتنی موچه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ رۆژانی پشو و هاتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا بۆمان ره‌وان ده‌كرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP