هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

بەوێنە؛ هەردو سەرۆك بەرهەم و ئەردۆغان پێكەوە بەربانگیان كردوە

- 5/28/2019 10:36:00 PM 91310 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆمارد.بەرهەم ساڵح بە یاوەری خانمی یەكەمی عێراق بەسەردانێکی تایبەت گەیشتە تورکیا، لە ئێوارە خوانێكدا لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان و خانمی یەكەمی توركیا بەربانگیان كردوە.

بەپێی هەواڵێی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، وا بڕیارە سەرۆک بەرھەم ساڵح و سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان گفتوگۆ ئەنجام بدەن ، سەبارەت بە دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان و پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP