بەپەلە

تورکیا هێرشیکردە سەر پێگەکانی پەکەکە لەقەندیل

- 5/28/2019 6:56:00 PM 5231 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سوپای تورکیا لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی سەربازییان کردۆتە سەر پێگە گرنگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەخواکورک و قەندیل.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد لەڕێگەی فڕۆکەی سەربازییەوە هێزێکی سەربازییان دابەزاندۆتە سەر ناوچە و پێگە گرنگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکانی خواکورک و قەندیل.
حەشارگە و پێگە سەرەکییەکانی پەکەکە تێکشکێنراوە

بەپێی راگەیەنراوەکە حەشارگە و پێگە سەرەکییەکانی پەکەکە تێکشکێنراوە بەڵام ئاماژەی بە زیانە گیانییەکانی هەردولا نەکردوە.
وێنەی ڤیدیۆیی چەند پێگە و حەشارگەیەکی تێکشکێنراوی بڵاوکراوەتەوە

دواتر پێگەی فەرمی وەزارەتی بەرگری وێنەی ڤیدیۆیی چەند پێگە و حەشارگەیەکی تێکشکێنراوی بڵاوکردەوە کە گوایا ئەمڕۆ هێزەکانیان کۆنترۆڵیان کردوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردوە دابەزاندنی هێزێکی ئاسمانی لەناوچە و پێگە گرنگەکانی پەکەکە هاوشان بوە لەگەڵ بۆمبارانکردن و هێرشی دیکەی ئاسمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە " هێرشەکەیان بەپاڵپشتی هێلیکۆپتەر  تا ئێستا بەردەوامە." 

 

نیشانەکردن :

#پەكەكە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP