مەلا بەختیار: پارتی بە چ حەقێک داوای کەرکوک دەکات
پێداگری بۆ کەرکوک و بەرکەوتەکانی بەغدا و ھاوسەنگی لە کوردستان مافی یەکێتییە

- 5/28/2019 5:37:00 PM 24872 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی هەقی خۆیەتی پێداگربێ‌ لەسەر مافەكانی بەپێی شایستەیی هەڵبژاردن، وتیشی، پارتی بە چ حەقێک داوای کەرکوک دەکات.
هەمیشە بڕیاری سیاسی، دەبێ‌ بەپێی دۆخی سیاسی بێ‌‌

 

ئەمڕۆ، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان چاویكەوتوە بە ژمارەیەك خوێندكاری كۆلێجە جیاوازەكانی زانكۆ تیایدا رایگەیاندوە، هەمیشە بڕیاری سیاسی، دەبێ‌ بەپێی دۆخی سیاسی بێ‌‌".

دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەكە، دەوروبەرمان‌و عیراقیش، دۆخێكە ترسی زۆری تێدایە‌

 

مەلا بەختیار وتویەتی،"دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەكە، دەوروبەرمان‌و عیراقیش، دۆخێكە ترسی زۆری تێدایە‌" لەو روانگەیەشەوە، تێڕوانینەكانی لەبارەی تارمایی شەڕی نێوان ئەمریكا‌و ئێران‌و دۆستەكانیان خستوەتەڕو تەئكیدی كردۆتەوە، لەم هەلومەرجەدا، كە "مەترسییەكی گەورە لەدەرەوەی بڕیارو خواست‌و ویستی ئێمە بەڕێوەیە، كە تارمایی جەنگە، كورد لەهەمو كات زیاتر دەبێ‌ یەكبگرێت‌و رایگەیاندوە،"تەنها بەیەكگرتویی دەتوانین، بۆ هەر ئەگەر‌و روداوێك كە دێتە پێشەوە ئامادەبین‌و روبەڕوی ببینەوە".

هەمیشە لەگەڵ چارەسەردام‌و ئومێدیشدەكەم دۆخەی ئێستای نێوان یەكێتی‌و پارتی كەم بخایەنێت‌و زو چارەسەر بكرێت

 

سەبارەت بە دۆخی كوردستان، مەلا بەختیار رایگەیاندوە،"هەمیشە لەگەڵ چارەسەردام‌و ئومێدیشدەكەم دۆخەی ئێستای نێوان یەكێتی‌و پارتی كەم بخایەنێت‌و زو چارەسەر بكرێت. چونكە لەرەهەندی سیاسی، هەم لەناوچەكە، لەعیراق‌و لەبەشەكانی كوردستانیش، زیامان پێدەگەیەنێت‌"

یەكێتی هەقی خۆیەتی پێداگربێ‌ لەسەر مافەكانی بەپێی شایستەیی هەڵبژاردن، هەروەك چۆن هەق‌و مافی خۆشمانە داوای كەركوك دەكەین، بەهەمانشێوە هەقی خۆشمانە لەبەغداد داوای پۆستی خۆمان دەكەین‌و هەر هەقی خۆشمانە كە حكومەتێكی هاوسەنگمان هەبێ‌ لەكوردستاندا

 

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتوشیەتی،"یەكێتی هەقی خۆیەتی پێداگربێ‌ لەسەر مافەكانی بەپێی شایستەیی هەڵبژاردن، هەروەك چۆن هەق‌و مافی خۆشمانە داوای كەركوك دەكەین، بەهەمانشێوە هەقی خۆشمانە لەبەغداد داوای پۆستی خۆمان دەكەین‌و هەر هەقی خۆشمانە كە حكومەتێكی هاوسەنگمان هەبێ‌ لەكوردستاندا، ئەمەش وەك پرەنسیپ، ئامانج‌و مافیش، مافی خۆمانە. ئەوەش دەكەوێتە سەر گفتوگۆو شێوازی بەدیهێنانی ئامانجەكان".

پارتی لەهەڵبژاردنەكاندا، خۆی هەڵنەبژاردووە، بەچ هەقێك داوای كەركوك دەكات؟

 

لەبارەی كەركوكیشەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پارتی لەهەڵبژاردنەكاندا، خۆی هەڵنەبژاردووە، بەچ هەقێك داوای كەركوك دەكات؟ لەگەڵ ئەوەشدا بەئومێدم ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێ، چونكە تاكێشەكە قوڵ ببێتەوە، بەگشتی زیانی كوردی تێدایە.

 
لە كۆتایشدا مەلا بەختیار تەئكیدی لەسەر لەپێویستی بەستنی كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان بۆ یەكێتی كردوەتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە هیچ كەسێك ناتوانێ‌ جێگەی مام جەلال بگرێتەوەو هیچ كەسیشمان نابین بەمام. ئێوەش كە نەوەی سێهەمی یەكێتین، پاشەڕۆژ هەم یەكێتی هی ئێوەیەو هەم لەناو میللەتەكەشماندا، دەبێ‌ رۆڵی گەورە ببینن‌و دڵخۆشم بەئێوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP